کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران نابارێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و باران نابارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share