ئەمڕۆ یەکێتی و نەوەی نوێ کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکەش، گەڵاڵەکردنی رەشنووسی رێککەوتنەکەی نێوانیانە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رۆژی 17ـی ئەم مانگە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی وەفدێکی باڵا، سەردانی ئۆفیسی سەرەکیی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە سلێمانی و لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە و وەفدێکی یاوەری کۆبوونەوە.

پاش کۆبوونەوەکە شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەدا، هەوڵدەدەن تا هەفتەی داهاتوو رێککەوتنەکەی نێوانیان خاڵ بە خاڵ بنووسرێتەوە و پاش واژووکردن، بە زووترین کات بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ ئامانج لێی گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی هێزە لە هەرێمی کوردستان. سەبارەت بە پۆستە باڵاکانیش، داوایان کردووە بکرێت بە دوو پاکێج؛ پاکێجی یەکەم پۆستی سەرۆکوەزیران و چەند وەزارەتێک، هەروەها پاکێجی دووەم پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند وەزارەتێکی دیکەیە.

شاسوار عەبدولواحید جەختیکردەوە کە ئاگاداری کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانییە و رۆژانە لە پەیوەندیدان، هەروەها وتیشی ئەگەر رێککەوتنەکە لەنێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بکرێت، بە 38 کورسییەوە لەگەڵ پارتی دانوستان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەگەر پارتی کێشەی لەبارەیەوە هەبێت، لارییان نییە یەکێتی نوێنەرایەتییان بکات یاخود بەپێچەوانەوە.

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای واژووکردنی رێککەوتنەکەی نێوانیان، دەنگ بە نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدەن بۆ ئەو پۆستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە…
زیاتر ببینە

میترۆ: لە كۆنفرانسەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە

سەنتەری میترۆ لەبارەی جیاكاریی بەرامبەر میدیاكاران ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و دەڵێت، لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەرێم داوایكردووە بەغداد تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، شاندی حكومەتی هەرێم پێشنیازیكردووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، بەغداد تا…
Total
0
Share