وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەرگای پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپی (HCED) کرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، دەرگای پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپی (HCED) کرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق (HCED)، کە سەر بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵە، راوندی چوارەمی بەرنامەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت.

دەشڵێت، ئەم سکۆلەرشیپە بوارەکانی (دکتۆرا، ماستەر، و راهێنانی تایبەت بۆ بەرنامە پزیشکییەکان) دەگرێتەوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، پێشکەشکردن لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 31ی ئازاری  2026 بەردەوامدەبێت.

باسلەوەشدەکات، خوازیاران دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەتەوە داواکارییەکانیان پێشکەشبکەن ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکات. تامی بروس، وتەبێژی…
Total
0
Share