کەشناسی: پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە تا کاتەکانی بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە، نمەباران لەگەل بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات دەبارێت، پلەی گەرمیش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی گوهدار زێباری: تەندروستیی گوهدار لە ئاسایشی هەولێر زۆر ناجێگیرە و 4 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

بنەماڵەی گوهدار زێباری روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كونسوڵخانە نێودەوڵەتییەكان، دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگاكانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێت و جەختیكردەوە كە…
Total
0
Share