وەزارەتی دارایی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

لە ئاگادارییەکدا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو مووچەخۆرانەی کە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی کانوونی دووەمیان وەرنەگرتووە، سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا مووچەی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە خەرجناکرێت، کە تاوەکو ئێستا مووچەکانیان بەبانکی نەکردووە، یاخود کارتی بانکییان تەواوبووە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی: زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، “زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی”. سیمیۆن…
Total
0
Share