كاروان ئەنوەر: هێرشی سەر پەڕەی كەناڵ8 بەئامانجگرتنی سلێمانییە

سكرتێری لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، هێرشی سەر پەڕەی كەناڵ8 بەئامانجگرتنی سلێمانییە.

كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، سەرجەم پەڕە و هەژمار و پلاتفۆڕمەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبەردەم هێرشی ئەلكترۆنی و هەڕەشەی داخستندان، چونكە كێشەكان كێشەی تەكنیكی و كۆپی رایت و هەڕەمەكی نین، بەڵكو هێرشەكان لەلایەن كەسانی شارەزاوە دەكرێن و بەدیارییكراوی میدیاكانی سلێمانی دەكەنە ئامانج، ناچالاككردنی لاپەڕەی كوردی/سۆرانیی دامەزراوەی میدیایی كەناڵ8 یش لەوچوارچێوەیەدایە .

وتیشی، پێشتریش چەندین كۆڕ و سیمینارمان بۆ هۆشداری لەسەر هێرشی ئەلكترۆنی بۆسەر میدیا و سۆشیاڵمیدیاكانی سلێمانی كردووە و چەندین جاریش داواكاریمان بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی کوردستان بەرزكردووەتەوە و وتوومانە دەبێت حكومەت رێگری لەم جۆرە هێرشانە بكات و ئاگاداریانبێت، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشاری سلێمانی وەک ئامادەکارییەک…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر پاسەوانەكانی زیاد جەبار دەستگیركراون

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونكردنەوەیەكی سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزییەی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share