دوو كەشتیی جەنگیی بەریتانی پێكیاندادا

كەشتیی بەریتانیی (ئێچ ئێم ئێس چیدینگ فولد)ی جەنگیی تەكنیك بەرز لەگەڵ كەشتیی (ئێچ ئێم ئێس بانگور) پێكیاندادا، هەردووكیان بۆ گەڕان بۆ مینی دەریایی بەكاردەهێندرێن، لەكاتی هەوڵی راوەستانیان لە بەندەری وڵاتی بەحرەین.

بەپێی رۆژنامەی (میرەر)ی بەریتانی، هیچ یەك لە ئەندامانی تیمی دوو كەشتییەكە لەكاتی بەریەككەوتنەكەدا زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام پشكنین بۆ هەردوو كەشتییەكە دەكرێت بۆ زانینی هەر زیانێك كە پێیان كەوتبێت.

بڕیارە لێكۆڵینەوەیەكی دەریایی لەسەر ئاستی باڵا لەسەر رووداوەكە ئەنجامبدرێت -كە تێچووەكەی زۆر زۆرە- بۆ زانینی ئەوەی چۆن دەبێت دوو كەشتیی هەستیاری لەو جۆرانە، رووداوی لەوشێوەیەیان بەسەردابێت.

هەردوو كەشتییەكە لە كەنداون وەك بەشێك لە پرۆسەی كیبیون، كە بریتییە لە ئامادەیی ئاسمانی و دەریایی درێژمەودای بەریتانیا لە كەنداوی عەرەبی و زەریای هندی، بارەگای نێردە بەریتانییەكە لە بەحرەین-ە، وەك ئەوەی رۆژنامەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

بابەتی دواتر

لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە خوێندنگەیەک لە چین 13 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share