لە هەڵەبجە بەتۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، توانرا تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەبارەت بە دزرانی ماتۆڕسکیلەکانیان سکاڵا تۆمارکرا، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لە دەرئەنجامدا، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ر. س. ز)، تەمەن 14 ساڵ، دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بە بڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەپێی ماددەی 446 راگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری چاودێریی بازرگانی: هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخی خواردن و شتومەکدا رووینەداوە

نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخەکان وەک خۆیانن و هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخەکاندا رووینەداوە. سالار…
Total
0
Share