هاتوچۆی هەولێر: سزای هاوڵاتییەک لادەبرێت

هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، هاوڵاتییەک بەهەڵە سزادراوە و سزاکەی لادەبرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، دوای ئەوەی سکاڵای هاوڵاتیی خاوەن ئۆتۆمبێلی ژمارە 22A2606 بە دەستمان گەیشت کە سزای لە هاتوچۆی شەقڵاوە بۆ رەوانە کراوە، بە فەرمانی بەرێوەبەری هاتوچۆی هەولێر دەست کرا بە وردبینیکردن و سەیرکردنی بەڵگە و کامێراکان و دوای بەدواداچوون، دەرکەوت بەهەڵە سزاکەی بۆ چووە.

دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە سزاکە لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە لادەبرێت و دەخرێتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی سەرپێچیکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین. مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە…
Total
0
Share