وەزارەتی ناوخۆ: هەر شۆفێرێک بەسەر هێڵی شەقامەکاندا بڕوات سزادەدرێت

بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ، رایگەیاند، هەر شۆفێرێک بەسەر هێڵی شەقامەکاندا بڕوات سزادەدرێت.

هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا کامێراکانى کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوى رۆڵی گەورەیان هەبووە لە کەمکردنەوەی گیـ.ـانلەدەستدان و بـ.ـرینداربوون بەهۆى رووداوەکانى هاتوچۆوە.

وتیشی، هەنگاوی داهاتوو، پابەندکردنی شۆفێران دەبێت بە لێخوڕین لەنێوان هێڵەکانی سەر شەقام نەک یاریکردن لەسەر هێڵەکان و هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت سزای دارایی دەدرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵی پۆڵەندا بە تەنزەوە بۆ پارێزگاری هەولێر: دیوارێکی نەخشێنراو و رووناککراوە بەڵام وەک شوێنێکی نهێنی وێنەگرتنی قەدەغەکراوە

کونسوڵخانەی پۆڵەندا لە هولێر وێنەی دیواری پارێزگای هەولێری داناوە و نووسیەتی ئەم دیوارە نەخشێنراو و رەنگکراوە رووناکی بۆ…
Total
0
Share