عەباس عەراقچی: بە نیازێکی باش و چاوێکی کراوەوە دەچینە ناو کاری دیپلۆماسییەوە

عەباس عەراقچی رایدەگەیەنێت، ئێران داوای دانوستاندن لەسەر بنەمای “رێزگرتن” دەکات لەگەڵ ئەمریکا.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێش دەستپێکردنی کۆببوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەمریکا، کە بڕیارە مەسقەتی عومان بەڕێوەدەچێت، لە پۆستێکدا لە تۆڕی X نووسیویەتی، “ئێمە بە نیازێکی پاکەوە هەنگاو دەنێین و لەسەر مافەکانی خۆمان پێداگرین.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئـ.ـێران بە چاوێکی کراوە و بە یادەوەرییەکانی ساڵی رابردووەوە، دەچێتە نێو کاری دیپلۆماسییەوە، داوای پێگەی یەکسان و رێزی دوولایەنە دەکەین، چونکە لە دانوستان و کۆبوونەوەکان دەبێت رێز لە بەڵێن و پابەندییەکان بگیرێت.

لە کۆتایشدا نووسیویەتی، ” پێگەی یەکسان، رێزی دوولایەنە و بەرژەوەندیی هاوبەش تەنیا دروشم نین، بەڵکو پێویستی و پایەی سەرەکین بۆ هەر رێککەوتنێک”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران لە ئارادایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران ئەگەرێکی کراوەیە و ئامادەکارییەکان بۆی بەردەوامن. ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە…
Total
0
Share