نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 125 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 875 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ پێنج هەزار دۆلار بوو.
لەم ماوەیەی دواییدا، بەرز و نزمییەکی بەرچاو لە نرخی زێڕدا بەدیدەکرێت.