شارەزایەکی بواری کەشناسی لەبارەی دروستبوونی تەمومژ هۆشداری بە شۆفێران دەدات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ناوچەکانی سنووری سلێمانی، بەهۆکاری بەرزی رادەی شێ لە هەوادا، تەمومژ دروستدەبێت، ئەم دۆخەش تا پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەردەوامدەبێت، هۆشداریی بە شۆفێران دەدەین لەو کاتانەدا خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان کەم بکەنەوە.
وتیشی، لە رۆژی حەوت و هەشتی شوباتی 2026، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روودەکاتە ناوچەکانمان، لە ناوچە سنووری و شاخە بەرزەکان بەفردەبارێت، هەروەها سەرمایەکی بەهێز و بەفربارین لەپێشمانە.