داهاتی نانەوتیی سلێمانی بڵاوکرایەوە

سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، رایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردووی ئەو سنوورانە لە رۆژی 24ـی کانوونی دووەم تاوەکو 30ـی کانوونی دووەمی 2026 بڕی 12 ملیار و 359 ملیۆن و 909 هەزار و 835 دینار بووە.

لەو بڕە پارەیەش %91ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها بڕی %9ـی بەشێوەی چـ.ـەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سفرە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share