نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا و سنووری پێنج هەزار و 250 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی جیهان، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ پێنج هەزار و 250 دۆلاری تێپەڕاند، ئێستا یەک ئۆنسە زێڕ بە پێنج هەزار و 256 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، نیگەرانی و گرژییە سیاسییەکانە لە جیهاندا، ئەمەش وایکردووە زۆرێک وەک پەناگەیەکی ئارام پەنا بۆ کڕینی زێڕ ببەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share