نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 14 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 594 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 580 دۆلار بوو.
ئەم نرخەی ئێستای زێڕ، بەرزترین ئاستی ئەو کانزا زەردەیە کە تاوەکو ئێستا پێی گەیشتبێت و ریکۆردی دوێنێی خۆی شکاند، کە ئەوکات بەرزترین نرخ بوو.