هاتوچۆی سلێمانی: کێشەی نۆرەگرتنی هاوڵاتییان چارەسەرکرا

هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، کێشەی نۆرەگرتنی هاوڵاتییان چارەسەرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە هەڵەیەک لە رێكەوتی وەرگرتنی نۆرە گرتنەکەیان هەبوو، ئێستا چارەسەرکراوە.

دەشڵێت، هەر هاوڵاتییەک لەو رۆژەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکات کە خۆی دیاریکردووە، واتە ئەو کەسانەی رۆژی 4ی کانوونی دووەمی 2026یان پڕکردووەتەوە، پێویستە لەو رۆژەدا سەردان بکەن و بۆ رۆژەکانی دیکەش بەهەمان شێوە.

ئەوەش دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک سەردانی بەشی مۆڵەت بکات، پێویستە رۆژانی شەممە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بۆ 12:00ی شەو لە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی نۆرە بگرێت، بە پێچەوانەوە مامەڵەکەی بۆ رایی ناکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share