نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 48 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ شەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 332 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 380 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن لەمساڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق دژی رێککەوتنەکانمانە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق، دژی رێککەوتنەکانی هەرێمە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. کەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share