وەزارەتی تەندروستیی عێراق: شەوی سەری ساڵ نزیکەی 500 کەس برینداربوون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا نزیکەی 500 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینییەکان، گوللە و رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوەکرد، “نزیکەی 200 کەس لە رەسافە 67  کەس لە ناوچەی کەرخ برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە 43 بریندار بەهۆی تەقەی دەمـ.ـانچە و 140 بریندار بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە و 86 برینداری دیکەش لە شەوی سەری ساڵدا تۆمارکراون.”

وتەبێژی تەندروستی روونیشیکردەوە، “هەموو حاڵەتەکان فریاگوزاریی سەرەتایی و چاودێریی پزیشکی پێویستیان وەرگرتووە، زۆربەی برینەکانیش سووک بوون.”

لە کۆتاییدا، بەدر داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد “رێوشوێنی پێویست سەبارەت بە هاوردەکردنی یارییە ئاگرینەکان بگرنەبەر”، هەروەها داوای لە دایک و باوکان کرد چاودێریی منداڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان لەم یارییە ئاگرینانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە عەبدولواحید: داوامکرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت

وەزیری ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی عێراق کۆبووەتەوە. سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی…
زیاتر ببینە

کاروان یاروەیس: رێککەوتنی هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت یەک واژووی ماوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی لە نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share