بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەیبەت حەلبوسی: ئومێدمان پێتانە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ بوونی هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئومێدمان پێتانە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەڕێز هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە چارەنووسساز و نیشتمانییەدا، سەرکەوتووبن و بەهیمەت و رۆڵی ئێوە و ئەندامانی نوێی پەرلەمان پێکەوە خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەمان بکەن.

دەشڵێت، ئومێدمان پێتانە وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، یاسادانان و جێبەجێکردن و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشێتی و پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیایشەوە بە پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنمان دەتوانین سەقامگیریی وڵاتەکەمان بپارێزین و خواستەکانی هاوڵاتییان بهێنینەدی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت

لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان…
Total
0
Share