لە نزیک دادگای سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا

بەیانیی ئەمڕۆ، لە نزیک دادگای سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلدا روویدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ، لە نزیک دادگای سلێمانی، بەهۆی ئەوەی زەوییەکە بەستوویەتی، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.

وتیشی، رووداوەکە لەنێوان 10 بۆ 18 ئۆتۆمبێلدا روویداوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانەوە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی شاره‌زوور به‌ تۆمه‌تی ‘دزیكردن’ كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد

ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه‌ “كاری دزیكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماركێت بووه‌ به‌ ده‌مامكه‌وه‌”. به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور…
Total
0
Share