کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێم بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، “داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی، مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک لە ناوەندی داکۆکیکاری ئازادیی راگەیاندن و میدیای سەربەخۆ کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی ئازادیی میدیا لە هەرێمی کوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەی میدیاکاران رووبەڕوویان دەبنەوە و هەروەها پشتیوانییە بەردەوامەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ راهێنانی رۆژنامەگەری باسیان لێوەکرا.

لەبارەی ژینگەی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە داکۆکیکردن لە ژینگەیەک کە تیایدا میدیا بتوانێت کاری خۆی بکات بەبێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و جیاکاریی لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی.

دەشڵێت، “داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”.

ئەمڕۆ22ی نیسانی 2024، 126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: تاوەکو ئێستا نزیکەی 5 ملیۆن منداڵ لە پڕۆسەی کوتان سوودمەندبوون

بابەتی دواتر

شیرینی منداڵ تووشی فرەجووڵەیی دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share