هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ شۆفێران: بۆ کاری  پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە

هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ کاری  پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و دروستبوونی ” تەمێکی چڕ ” لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری ئاستی بینین کەمبووەتەوە داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

دەشڵێت، پێویستە خێرایی کەمبکەنەوە، گرنگی بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان بدەن، بەتایبەت لایتی ” تەم ” بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت).

ئەوەش دەڵێت، “بۆ کاری پێویست نەبێت مەچنە دەرەوەی شار”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان”. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share