دەنگۆی سووتانی پاسێکی عومرەکاران رەتدەکرێتەوە

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، دەنگۆیەک لەبارەی سووتانی پاسێکی عومرەکاران رەتدەکاتەوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو هەواڵەی کە لەبارەی سووتانی پاسێکی عومرەکاران لە شەقڵاوە بڵاوبووەتەوە، دوورە لە راستییەوە.

ناوبراو راستیی رووداوەکەی بەمشێوەیە روونکردەوە، “پارچەیەکی پشتەوەی پاسەکە لەکارکەوتووە و دوکەڵی گرتووە، بەهۆیەوە دوکەڵەکە هاتووەتە ناو پاسەکە”.

دەشڵێت، عومرەکارانی ناو پاسەکە هاتوونەتە دەرەوە و بە پاسێکی دیکە گواستراونەتەوە، سەرجەمیان سەلامەتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share