فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئەنقەرە دیارنەماوە

ئەمشەو فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئەنقەرە دیارنامێنێت و گومانەکان بۆ ئەوەدەچن کە کەوتبێتە خوارەوە، هەروەها فڕۆکەکە بەرپرسێکی باڵای لیبیای تێدابووە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە پێنج کەسی تێدابووە و لە جۆری فاڵکۆن 50یە، و لە پاش کاتژمێر 08:52ی ئەمشەوە لە ئاسمانی ئەنقەرە دیارنەماوە و پەیوەندی پچڕاوە، فڕۆکەکە محەمەد حەداد، سوپاسالاری لیبیای تێدابووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەکرێت فڕۆکەکە کەوتبێتە خوارەوە، بەڵام روون نییە پێکراوە یان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (‌هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە…
Total
0
Share