سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان: دامەزراندنی پزیشکان لەلایەن عێراقەوە تەنیا دڵخۆشکردنی دەرچووانە

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان ئاشکرایدەکات، فۆڕمی دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا بۆ دڵخۆشکردنی دەرچووانە.

شاخەوان قادر، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، فۆڕمی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێجە پزیشکییەکان، دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوونت هەرێمی کوردستانبێت، ناتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە 2023ەوە نەیتوانیوە دەرچووانی کۆلێجە پزیشکییەکان دابمەزرێنێت، ئەگەریش رێکارەکانی دامەزراندن دەستپێبکات، بەهۆی دواکەوتنی یاسای بودجەی ساڵی 2026، چەند مانگێکی پێدەچێت، بۆیە بابەتەکە تەنیا دڵخۆشکردنی دەرچووانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەجەكە: میراتی پەیوەندیی مام جەلال و ئۆجەلان كلیلی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانە

بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كەجەكە لە پەیامێكدا دەڵێت، مام جه‌لال شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی…
Total
0
Share