سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ کۆبوونەوەیەک دەکرێت و بڕیار لەبارەی دووبارە خستنەوە کاری مۆلیدەکان دەدرێت.
تەیمور محەمەد، سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دۆخی کارەبای نیشتمانی لە هەڵەبجە باش نییە و چەند کاتژمێرێک کارەبا نەبووە.
وتیشی، سبەینێ لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە کۆدەبینەوە و بڕیار لەبارەی ئەوەوە دەدرێت کە ئایا بۆ لەمەودوا کار بە مۆلیدەکان بکرێتەوە یاخود نا.