باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا: ڤیزای ئەلیکترۆنی دەدەینە هاوڵاتییانی تورکیا

باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، سیستمی ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ هاوڵاتییانی تورکیا دەستیپێکرد و دەڵێت، سەرەتا بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانان جێبەجێدەکرێت.

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە، لە میانی مەراسیمێکدا کە باڵیۆزخانە بۆ ناساندنی سیستمی نوێی ڤیزە رێکیخستبوو، رایگەیاند، بە رەسمی دەستکرا بە پەیڕەوکردنی سیستمی نوێی ڤیزەی ئەلیکترۆنی لەگەڵ تورکیا.

روونیشیکردەوە، ئەم سیستمە دەرئەنجامی هاوکاریی هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆی عێراقە.

لای خۆیەوە، نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت لە عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی لەم هەفتەیەدا لە ئەنقەرە دەستیپێکردووە و هەفتەی داهاتووش، لە ئیستانبوڵ دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى حەلبووسی كه‌سێك ده‌ستگیركرا ‏

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئه‌نبار كه‌سێكیان له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌رماڵى سه‌رۆكى ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ده‌ستگیركرد.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هێزه…
Total
0
Share