ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە سەرجەم خوێندنگە بنەڕەتییەکان و باخچەکانی منداڵان پشووی رەسمی دەبێت.
ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، هەرچەند بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە سبەی بەیانییەوە تا رادەیەکی زۆر کەشوهەوا ئاساییدەبێتەوە، بەڵام بە راوێژ لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران، بڕیارماندا کە سبەی لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتییەکان و باخچەکانی منداڵان پشووی رەسمی بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە خوێندنگە ئامادەییەکانی پۆلی 10و11و12 و دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە ناگرێتەوە و دەوام ئاسایی دەبێت.