دەستەی دەستپاکی: ئەمساڵ 590 دۆسیەی گەندەڵی تۆمارکراوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 590 دۆسیەی گەندەڵی جۆراوجۆر تۆمارکراون.

ئەنوەر ئەحمەد سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە 590 دۆسیەی گەندەڵی جۆراوجۆر تۆمارکراون، 156 دۆسیەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان 48 دۆسیە رەوانەی دادگا کراون.

ئاشکراشیکرد، 69 دۆسیە لەلایەن دادگاوە یەکلاکراونەتەوە، 200 دۆسیەی گەندەڵی کەسانی بەرپرس لە پلەی باڵای وەک بەڕێوەبەری گشتی تێوەگلاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی كارەبا جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە شارەکەدا، جێبەجێدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share