وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکانی راگرت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، خەرجی سەرجەم وەزارەتەکان رادەگیرێن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیان بە وەزارەت بڕیاردرا بە راگرتنی سیستمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان.

هەر بەپێی نووسراوەکە بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەکان جگە لە مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و کرێی مانگانەی خاوێنکردنەوە و خواردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچە وادەی خۆپیشاندانیان راگەیاند

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە رۆژی شەممە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا…
Total
0
Share