یەدەگی ئاوی عێراق لە چ ئاستێکدایە؟

بەڕێوەبەری ناوەندی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق، رایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە 80 ساڵی رابردوودا.

هاری ئیستیڤانیان، بەڕێوەبەری ناوەندی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق، رایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق لە نزمترین ئاستدایە لە 80 ساڵی رابردوودا و ساڵانە 5% بۆ 10%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی وڵاتەکە بەهۆی بەبیابانبوون و کەمئاوییەوە لەدەست دەچن.

وتیشی، “گرفتی کەمئاوی لە عێراقدا وایکردووە چاندنی بەروبوومە گرنگەکانی وەک برنج و گەنم کەمبکرێتەوە”.

لەبارەی دۆخی ژینگەوە، هاری ئیستیڤانیان، وتی، “عێراق ساڵانە نزیکەی 240 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) دەردەدات و هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی پاریس کە داوای کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان بە رێژەی 2% دەکات، بەڵکو حکومەت تەنیا سەرنجی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share