بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سێ کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، نیوەڕۆی دوێنێ 22ی تشرینی یەکەمی 2025، لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەک تەقە لە ئامۆزایەکی دەکات و بەسێ فیشەک برینداری دەکات، پاشان هەڵدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری رووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 405 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.