ئەمریکا فڕۆکەی F-35 بە سعودییە دەفرۆشێت

وەک بەشێک لە مامەڵە و رێککەوتنی نێوانیان، ئەمریکا رازیبوو بە فرۆشتنی پاکێجێکی گەورەی بەرگریی بە سعودییە، کە بەشێکی گەورەی پاکێجەکە فڕۆکەی F-35 لەخۆدەگرێت.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی ریاز خواستی خۆی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی، ئەمریکا و سعودییە رێککەوتنێکی ئەمنیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری هاوکاریی و هەماهەنگییە سەربازییەکانی واژووکرد، بەشێکی گەورەی رێککەوتنەکەش رازیبوونی ئەمریکایە بە فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە سعودییە، هەروەها سعودییە مافی کڕینی جۆرەکانی دیکەی چەکی ئەمریکی دەبێت.

لای خۆیشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، “ئەنجامی دەدەین، فڕۆکەی F-35 بە سعودییە دەفرۆشین”.

فڕۆکەی F-35 یەکێکە لە پێشکەوتووترین فڕکە جەنگییەکانی ئەمریکا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنیا ئیسرائیل ئەو فڕۆکەیەی هەیە، سعودییە دەمێکە خواستی کڕینی ئەم فڕۆکەیەی هەیە، بەڵام بەهۆی نزیکی سعودییە لە چینەوە و لە ترسی دەستگەیشتنی چین بە وردەکارییەکانی فڕۆکەکە، ئەمریکا بەردەوام داواکەی سعودییەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

جۆزیپی كۆنتی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لۆمۆند” كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند، “وڵاتەكەی…
Total
0
Share