شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە زەویی خانەنشینان بڵاودەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو خانەنشینانەی کە ناویان لە لیستی وەرگرتنی زەویدا هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی بکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی زۆر سەردانکردنی خانەنشینان، پرسیارێکی زۆرمان لێدەکرێت سەبارەت بەو ناوانەی کە بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی كاری دابەشكردنی زەوییان بۆ ئەنجامدرا، لێرەوە رایدەگەیەنین کە سەرجەم ناوەکان بە لیست ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی کراون.

روونیشیکردەوە، داواکارین لەو خانەنشینانەی ناویان لە لیستەکاندا هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی بكەن، هەروەها ئەو بەرایی و زانیارییانەی کە داواكراوە، رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینانیی سلێمانی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چەکدانان هەنگاوێکی مێژوییە بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، چەکدانانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی هەنگاوێکی مێژووییە،…
Total
0
Share