نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 64 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمشەو، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 197 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا بەیانیی ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 133 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share