کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگدانی تایبەت هاوشێوەبوون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهاتووە و دەرکەوتووە ورد و دروست بووە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی ژماردنی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت بە شێوەی ئەلیکترۆنی و دواتر بە شێوەی دەستی تەواوبوون و ئەنجامەکانی هاوشێوە بوون، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ وردی و دروستی پرۆسەکە.

ئاشکراشیکرد، ئەنجامەکان رادەستی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی “توند” لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانە دەدرێت کە ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نابن

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرا لە دانیشتنەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنەکە رێسای رەفتاری ئەندامانی ئەنجومەن کارا دەکات. بەپێی…
Total
0
Share