نەبەرد عومەر: چەند وێستگەیەک کێشەی تەکنیکییان هەبوو هەرزوو چارەسەرکران

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، چوار وێستگە کێشەی تەکنیکییان هەبوو، هەرزوو چارەسەرکران.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەردانی چەند بنکە و وێستگەیەکمان کردووە و پڕۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، ئەو کێشە و گرفتانەی لە هەڵبژاردنی رابردوو هەمانبوون لە ئێستادا نین، هەروەها ئەو بنکانەی کە سەردانمان کردوون بە رێژەی %50 بۆ %60 ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بەشداریی دەنگدانیان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆی 958 وێستگەی دەنگدان، چوار وێستگە کێشەی تەکنیکییان هەبوو، بەڵام تاوەکو کاتژمێر هەشتی بەیانی کێشەکان چارەسەرکران.

دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە زۆر بەباشی ئاسایشی هەڵبژاردنەکە بپارێزن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی بۆ میدیاکان: تەنیا پشت بەو زانیارییانە ببەستن کە دەزگا ئەمنییەکان بڵاویدەکەنەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share