ڕوسیا هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا بەڕێژەی 33% كەمدەكاتەوە

گەورە كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسی ڕایدەگەیەنێت، هەناردەكردنی غازی بۆ ئەوروپا بەڕێژەی 33% كەمكردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیاكە هۆكارەكەی بۆ ئەو چاكسازییەیە كە كۆمپانیای (سیمنز)ی ئەڵمانی ئەنجامیدەدات.

ئەگەرچی گازپڕۆم كەمكردنەوەكەی بۆ هۆكاری تەكنیكی گەڕاندووەتەوە، ئەمڕۆ بەرلین بەر لە ڕاگەیەندراوەكە ئیدانەیكرد و بە “بڕیاری سیاسی”ی مۆسكۆ لە چێوەی بارگرژییە توندەكانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسایەی ململانێكان لەسەر ئۆكرانیا ناویبرد.

لەوەتەی سزاكانی ئەوروپا بەسەر ڕوسیادا سەپێندراوە، هەناردەی غازی ڕوسی بۆ ئەوروپا كەمیكردوە، یەكێتیی ئەوروپا دەیەوێت واز لە پشتبەستن بە ڕوسیا لە بواری وزەدا بهێنێت.

هەر ئەمڕۆ گازپڕۆم ئاشكرایكرد، هەناردەكردنی بۆ وڵاتانی وڵاتانی سەربەخۆ، كە بریتییە لە نۆ كۆماری سەر بە سۆڤیەتی پێشوو، بەڕێژەی 29.8% كەمیكردووە لەماوەی كانونی دووەم تا 15ی حوزەیران بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ هاوڵاتییان لە مەترسییەك ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

سەدر بۆ پەرلەمانتارەكانی: كشانەوەمان لە پرۆسەی سیاسی پاشگەزبوونەوەی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share