وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: پێنجشەممەی داهاتوو یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە ئەنجامدەدرێت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێنجشەممەی داهاتوو، وەک بەشێک لە خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەوانیی عێراقی، یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵەوە ئەنجامدەدرێت.

رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، “پێنجشەممەی داهاتوو یەکەم گەشتی رەسمی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵەوە ئەنجامدەدرێت و گەشتەکە ناوخۆیی دەبێت، بەزووترین کاتیش گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەستپیدەکەن”.

لای خۆیشیەوە حوسەین زوبەیدی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەکرد، “فڕۆکەخانەکە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بونیادنراوە، تەواوی کارە لۆجیستی و تەکنیکییەکان تەواوکراون و فڕۆکەخانەکە بۆ هەموو گەشتێک ئامادەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوو کاتژمێر دەخایەنێت

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا کاتی کۆبوونەوەکانیی بۆ دوو کاتژمێر کەمبکاتەوە. میدیای عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share