بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی رانیە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ بەمەبەستی کاری نۆژەنکردنەوە، رێگای چوارقوڕنە-قۆڕەگۆ دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی رانیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن، لە بەرواری 31ی تشرینی یەکەم تاوەکو 1ی تشرینی دووەمی 2025، رێگای چوارقوڕنە-قۆرەگۆ، ناسراو بەرێگای قائید، نزیک بۆسکێن، دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگاکە بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت، بۆیە داواکارین لە شۆفێران بە وریاییەوە تەنیشتی رێگەکە یان رێگەی بەدیلی رانیە بەکاربهێنن.