دەزگای لوتکە: بەلەمێک وەرگەڕا و 17 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

دەزگای لوتکە، رایگەیاند، بەلەمێک کە 19 کۆچبەری هەڵگرتبوو وەرگەڕا و 17یان گیانیان لەدەستدا.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارەساتێکی نوێ لە کەناراوەکانی شاری بۆدروم روویدا کە بەلەمێک زیاتر لە 19 کەسی هەڵگرتبوو، دوای ماوەیەکی کەم لە رۆیشتنی لە کەناراوەکانی رۆژئاوا نووقم بوو.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، پیاوێکی ئەفغانی کە لە کارەساتەکە رزگاری بووە، توانیویەتی بە مەلەکردن بگەڕێتەوە سەر وشکانی و دوای ماوەیەکی کەم زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ پۆلیسی کەناراوەکان لێبدات.

دەزگای لوتکە دەڵێت، سەرنشینەکان زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستان بوون، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری توانیویانە 17 تەرم دەربهێنن کە پێنج منداڵیان تێدایە دوو کوڕ و سێ کچ، هەروەها توانیویانە دووەم رزگاربوو بدۆزنەوە کە توانیبووی بگاتە دوورگەی چەلێبی لە دەریای بۆدروم.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: سەرەڕای ئاگربەست بەڵام چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هێرشکردن

هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرباری ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە، بەڵام چـ.ـەکدارانی دیمەشق بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر…
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ کوێ چووە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، نازانن ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کوێیە و رەنگە بەشێکیشی، لەناوچووبێت.…
Total
0
Share