بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە سنووری قەزای خەلیفان، بە هۆکاری لێچوونی غاز، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری بنکەی خەلیفان، گوندی بەنوکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی خەلیفان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکان کەمتر بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ناوی ئەو شەقامانە بڵاودەکاتەوە کە بەربەستکراون

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە بەربەستکردنی چەند رێگەیەک بەهۆی بەفرەوە، بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران…
Total
0
Share