لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان: بۆ رۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنین

سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ رۆژی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت.

قەیس محەمداوی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “پابەندین بە گەرەنتیکردنی ئازادیی هاتوچۆ لە رۆژی دەنگداندا و هیچ جۆرە قەدەغەیەکی هاتوچۆ راناگەیەنین و هیچ رێگایەک داناخەین”.

وتیشی، “پلانێکی ئەمنی توندمان بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان دەروازە نێودەوڵەتییەکان بۆ رۆژی دەنگدان داناوە”.

لای خۆیەوە حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “رێگەنادەین هیچ دەنگدەرێک بێ کارتی دەنگدان بچێتە بنکەکانی دەنگدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ھە‌فتە‌ی داھاتوو پێش ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بە‌غداد و درێژە‌…
Total
0
Share