ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: 200 پرۆژەیاسا دەکەونە خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکێک دەبێت لە سەرقاڵترین خولەکان، چونکە زیاتر لە 200 پرۆژەیاسا چاوەڕوانی ئەندامانی نوێی ئەو خولەن، بۆ تەواوکردن و تێپەڕاندنیان.

ئەمیر مەعموری، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، “زیاتر لە 200 پرۆژەیاسا دەگوازرێنەوە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، لەناو ئەو پرۆژەیاسایانەدا 40 پرۆژەیاسا هەموو رێکارە یاساییەکانیان تەواوبووە و چاوەڕێن دەنگیان لەسەربدرێت، هەروەها رەشنووسی زیاتر لە 160 پرۆژەیاسا هەن کە خوێندنەوەی یەکەم یان دووەمیان بۆ کراوە، دەبێت ئەندامانی خولی داهاتوو تەواویان بکەن”.

دەشڵێت، “هەربۆیە ئەندامانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرەتاوە زۆر سەرقاڵ دەبن، پێویستە مامەڵە لەگەڵ رەشنووسی 200 پرۆژەیاسادا بکەن کە ئەندامانی خولی پێشووی پەرلەمان بۆیان بەجێهێشتوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share