بۆ جاری هەشتەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا شکستیهێنا لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە

لەکارخستنی حکومەتی ئەمریکا پێینایە هەفتەی سێیەم، ئەمەش پاش ئەوەی لە ئەنجومەنی پیران کۆماریی و دیموکراتەکان شکستیانهێنا لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە.

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پیراندا دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە شکستیهێنا، ئەمەش پاش ئەوەی یاساکە 49 دەنگی بەڵێ و 47 دەنگی نەخێری بەدەستهێنا، بەمەش بۆ جاری هەشتەم زۆرینەی دەنگی بەدەستنەهێنا، تێپەڕاندنی یاساکەش پێویستی بە 60 دەنگی بەڵێیە، ئەمەش بووەتە کارێکی مەحاڵ و روون نییە ئەم پرسە بە چ ئاقارێکدا دەڕوات.

لای خۆیشیەوە، مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هۆشداریدا کە ئەگەر لەکارخستنی حکومەت ئەم هەفتەیەش بەردەوامبێت ئەوا دەبێتە دریژترین ماوە لە مێژووی ئەمریکا کە حکومەت تێیدا پەکیکەوتبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share