شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارینی دوو رۆژە هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.

ئاراز جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو لە رۆژی سێشەممەوە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک کە لە باشووری ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستەوە چالاکدەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین بە رێژەی جیاواز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ کاریگەرییەکانی بەردەوامدەبێت، لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەی گەرمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share