روانگەی ئابوریی عێراق: چیتر نەوت ناتوانێت خەرجییەکانی عێراق پڕبکاتەوە

تایبەتن بە كۆی بڕی داهات، خەرجی، خەرجی بەكاربردن و كورتهێنان

روانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، چیتر فرۆشتنی نەوت بە تەنیا ناتوانێت دابینکەری خەرجییەکانی مانگانەی عێراق بێت.

لە راپۆرتێکی روانگەی ئابوریی عێراقدا هاتووە، “بڕی ئێستای خەرجیی مانگێکی حکومەتی عێراق زیاتر لە 11 تریلیۆن دینارە، ئەمەش بەرزترین رێژەی خەرجیی مانگانەیە”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “زۆرترین بەشی ئەم خەرجییانە راستەخۆ دەچێت بۆ مووچە و تەرخانکراوەکانی دیکە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “قازانجی داهاتی نەوت بە تەنیا ناتوانێت 10 ترلیۆن دینار بۆ عێراق بەدەستبهێنێت، هەروەها قازانجی داهاتە نانەوتییەکانیش زیاتر نییە لە دوو ترلیۆن دینار”.

دەزگاکە پێشبینیش دەکات، بەهای بەرمیلێک نەوت لە کۆتا چارەکی ئەمساڵدا دابەزێت و لە دەوروبەری 60 دۆلاربێت بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش بەهۆی خستنەڕووی زیاد لە پێویستی نەوت، بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاەوە، هەروەها نەمان و رەوانەوەی زۆرێک لە گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌مواری یاسای زیندانییە سیاسییه‌كانی پەسەندکرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییانی سیاسی درا و پەسەندکرا. دەشڵێت، هەمواری…
Total
0
Share