بەیانیی ئەمڕۆ زێڕ بەربەستی چوار هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ چوار هەزار و 19 دۆلارە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 815 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
هەروەکو ئەوەی شارەزایانی ئابوری لە پێشوودا پێشبینییان کرد تادێت نرخی زێڕ روو لە هەڵکشانە و پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکرێت.