وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان دەبین.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، به بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی مامۆستایان، كه ساڵانه له (5)ى تشرینى یه‌كه‌م ئه‌م یاده پیرۆزه ده‌كرێته‌وه، له‌م رووه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان به دڵسۆزترین ده‌سته‌واژه‌ی رێز و سوپاس ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م مامۆستایانى كوردستان ده‌كه‌ین.
دەشڵێت، “مامۆستایان شوێنێكی به‌رزیان گرتووە له‌نێو نه‌خشه‌ڕێی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی و پلانی پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له وڵاته‌كه‌ماندا، به‌پێویستی ده‌زانین له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا دووپاتیبكه‌ینه‌وه كه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان بین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌دیهاتنی خواست و ئاواتیان”.